(ABNA24.com) ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی سەبارەت بە گۆڕینی ئاکامی لێکوڵینەوەکانی هاوپەیوەند بە پەلاماری کیمیایی بۆ ناوچەی دۆما لە سووریا ڕیسوایەکی دیکەی بۆ ئەو ڕێکخراوەیە بە تایبەت ئەمریکا و ڕوژئاوای بە دی هێنا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران " ئایان هەندرسون " کارناسی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمایی دوێنێ شەمە دانی بەوە دانا کە ڕاپۆڕتی فەرمی ئەو ڕێکخراوەیە سەبارەت بە پەلامار بۆ سەر شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگای ڕیفی دیمەشقی سووریا ڕاست نیە .
لە ڕاپۆڕتی هەندرسوندا هاتووە بە پێی تاقیکاریەکان و سەردانە کان لە شوێنی ڕووداوەکە لە شاری دوما بە ئەگەری زۆر مەخزەنەکان و کەپسوولەکان لە ئاسمانەوە نەهاوێژراوەن و لە سەر زەوی دا چێندراون .
هەشتەمی ئاڤریلی 2018 مێدیا کانی ڕوژئاوایی عەرەبی و ڕژیمی زایونی بە شێوەی هاوئاهەنگ هەواڵی دروی پەلاماری کیمیایی بۆ سەر شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریای بڵاو کردەوە و لە هەمان سەرەتاوە و بە بێ ڕادەستکردنی بەڵگەیەکی ئەرتەشی سووریا بە هۆکاری ئەو پەلامارە ناساند .
دوای چەن ڕۆژ سەلمێندرا کە هیچکات پەلاماری کیمیایی ڕووی نەداوە و پیلانێکی لە لایەن ڕۆژئاوا و مێدیا ڕۆژئاواییەکان بووە کە لە لایەن کڵاو سپیەکانەوە بۆ ڕزگار کردنی تڕوڕیستەکانی داڕێژڕاوە .
/129
٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٤٧
News ID: 942739
ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی سەبارەت بە گۆڕینی ئاکامی لێکوڵینەوەکانی هاوپەیوەند بە پەلاماری کیمیایی بۆ ناوچەی دۆما لە سووریا ڕیسوایەکی دیکەی بۆ ئەو ڕێکخراوەیە بە تایبەت ئەمریکا و ڕوژئاوای بە دی هێنا .